یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ،گیان لەدەستدانی سێ ئەندامی دەزگای دژە تیرۆر-ی سلێمانیی لە بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆ سەر فڕۆكەخانەیەكی شاری سلێمانی (عەربەت-ی كشتوكاڵی) ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە فڕۆكەكە لە ڕێگەی سنووری توركیاوە هاتووە.
یەحیا رەسووڵ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممە 18ی ئەیلول، ڕێك لە كاتژمێر 5:00 ی ئێوارە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە لەودیو سنووری توركیاوە هاتۆتە نێو ئاسمانی عێراقەوە ، بۆردومانی فڕۆكەخانەی (عەربەت-ی كشتوكاڵی) لە پارێزگای سلێمانی كردووە، كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی سێ كەس لە (دەزگای دژە تیرۆر-ی سلێمانی) و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
رەسووڵ لەبەیاننامەكەدا دەڵێت: ئەم دەستدرێژییە پێشێلكردنی سەروەری و ئاسایش و یەكپارچەیی خاكی عێراقە و هەروەها پێشێلكاری و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكە و جیهان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هێرشە دووبارەبووانە لەگەڵ پرەنسیپی پەیوەندیی باش-ی دراوسێی نێوان وڵاتاندا یەكناگرێتەوە.
لە لایەكی دیكەوە بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی حورە ،بەرپرسێكی خۆجێی و سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، كە لە هێرشەكەدا بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، شەش كەس گیانیان لەدەستداوە.
زانیاری لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەتی كشتوكاڵی ئاشكرا دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.