بڕیارە ئهمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدات، کە هەڵەبجهییەکان زیاتر لە 10 ساڵە چاوەڕوانی بڕیاری بەپارێزگابوونی شارەکەیان دەکەن.
بڕیاربوو دوێنێ دووشەممە 18ـی 09ـی 2023 دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدرێت، سەڵاح بامەڕنی پهیامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین: دوێنێ دووشهم 18ی9ی2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بۆ ئهمڕۆ دوابخرێت و لە یەکەم بڕگەی دانیشتنی ئهمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەکە دەدرێت.
لە ساڵی 2013 نێچیرڤان بارزانی، کە ئەوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو، ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕادەستی حکوومەتی عێراق کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 11 لە ڕۆژی 13ـی 03ـی 2023 پڕۆژەیاسای بنیاتنانی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراق، ژمارە 23131 پەسەند کرد.
دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و لە میانی سەردانەکەی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سوودانی ڕایگەیاند: ئەم تاوانە گەورەیەی کە لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆرەوە بۆ سەر هەڵەبجە ئەنجام درا لە ویژدانی عێراقییەکان و مرۆڤایەتیدا لەبیر ناکرێت، ئەرکی حکوومەتی فیدراڵی و دەوڵەتی عێراقە کە ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە قوربانییەکان جێبەجێ بکات.
لەبەرامبەردا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە پەسەندکردنی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کرد و ئاماژەی بەوە دا، "هیوادارم ئەم بڕیارەی کە دراوە ببێتە دەستپێکێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی هەڵەبجە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.