ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایدەگەێنێت،پێشوازی لە دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین.
جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كۆشی لە بەیاننامەیكدا پشتیوانی ئەمریكای بۆ وتووێژەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەربڕی.
لە دەستپێكی بەیاننامەكەی كۆشكی سپیدا هاتووە: ئێمە پێشوازی لەو دیالۆگە بنیاتنەرە دەكەین كە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان ئەنجامدرا بە شێوەیەك كە لەگەڵ دەستووری عێراقدا بگونجێت. ئێمە هاندەری بڕیارەكەی حكومەتی عێراقین بۆ ناردنی پارەی زیاتر بۆ حكومەتی هەرێم بۆ دڵنیابوون لە دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەی ئابووری.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكادا ئاماژە بە هەوڵەكان بۆ هەناردنە كردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای توركیاوە كراوەو لەم بارەیەوە نووسراوە: ئەمریكا لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێ بۆ ئەوەی بە خێرایی هێڵی بۆری عێراق-توركیا لە زووترین كاتدا بكرێتەوە.
لە بەشی كۆتایی بەیاننامەكەی جەیك سولیڤان دا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە واشنتن لە هەوڵی چڕ و پڕ بۆ پێشخستنی عێراقێكی سەقامگیر و كار كردن بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەردەوام دەبێت.
ئەمریكا پشتیوانی لە وتووێژەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.