وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه هاتنی بهرههمی هاوردهیان له بازگهكانهوه بۆ ههرێمی كوردستان قهدهغه كردووه، گلهیشی له وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق كرد كه ئهوان پابهندی ئهم ڕێككهوتنه نهبوونه.
وهزارهتهكه ڕایگهیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای ههولێر و سلێمانی و ناوچەكانی دهۆک و ئاکرێ پێنجوین کە لە ئێستادا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەمیان پێگەیشتووە، بەتایبەت بەرهەمی تەماتە و پەتاتە و خەیار کە پێویستی بە بازاڕکردنە.
ڕاشیگهیاند: ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بەپێی (ڕۆژمێری کشتوکاڵی) پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران دەکەین و لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان باجمان لە سەر بەرهەمی هاوردە داناوە لەمەرزەکانەوە، بەتایبەتی بەرهەمەکانی تەماتە و خەیار و هاوردەی بەرهەمی پەتاتەمان قەدەغە کردووە و ڕێکەوتنمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کردووە لە (15/8/2023) بۆ مەبەستی یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی جوتیاران لەنێوان هەردوولادا.
ههروهها ڕایگهیاند: بەڵام بەداخەوە پابەندبوون نابینین لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی فیدراڵ، دوای ئەوەش کە ڕێکەوتووین لەسەر یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی، بەڵام بەبێ ڕەچاوکردنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی بەرهەمەکانیان کردۆتەوە.
وهزارهتی كشتوكاڵ گوتیشی: بەپێی ڕێکەوتنەکەمان بێت دەبێت بە هەماهەنگی هەردوو وەزارەت و بە لەبەرچاوگرتنی بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران، بڕیار لەسەر هاوردەکردنی هەر جۆرە بەرهەمێک بدرێت، لەبەر ئەوە لەپێناو ساخبوونەوەی بەرهەمی جوتیارانمان و ڕێگریکردن لەو زەرەر و زیانەی کە بەریان دەکەوێت لە هاوردنی بەرهەمی دەرەوە، بڕیارمان دا بە ڕێگەنەدان بە هاتنی بەرهەمی هاوردە بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە بازگەکانەوە بە مەبەستی پاراستنی مافی جوتیارانمان و بەرهەمی ناوخۆ.
جهختیشی كردهوه كه لە پەیوەندییەکان بەردەوام دەبن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و لایەنه پەیوەندیدارەکان، بۆ هەمان مەبەست نووسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ چارەسەری خێرای ئەم کێشەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.