ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر، یانه‌ی قووه جه‌وییه یه‌كه‌م یاریی خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ئه‌نجام دا.
یارییه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ی عێراقی و سێپاهانی ئێرانی ئه‌نجامدرا و تێیدا هه‌ردوو یانه‌كه به ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوون.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك یه‌كسان بوون، سه‌ره‌تا عه‌لی جاسم گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه و پێشكه‌وتنی یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 30 یاریزان محه‌مه‌د دانیشگه‌ر گۆڵی یه‌كسانی بۆ یانه‌ی سێپاهان تۆماركرده‌وه.
له گێمی دووه‌میشدا محه‌مه‌د غوربانی له خوله‌كی 67 یانه‌ی سێپاهانی پێشخست، به‌ڵام به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه له خوله‌كی 88 عه‌لی جاسم گۆڵی دووه‌می خۆی و یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی قووه جه‌وییه تۆماركرده‌وه.
دووه‌م یاریی یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ش له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا رۆژی 2ی مانگی داهاتوو ده‌بێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆلمالیكی ئۆزبه‌كستانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.