باره‌گای بارزانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی موعین شێخزاده پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانییه:-
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی موعین شێخزاده
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی موعین شێخزاده،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران و سیده‌كان ( موعین شێخۆ ئیبراهیم برادۆستی ) ناسراو به ( موعین شێخزاده )مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( موعین شێخزاده ) به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
18ـی ئه‌یلوولی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.