Erbil 15°C یەکشەممە 26 ئایار 14:06

ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان له‌ كه‌ركووك بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای عێراق، چه‌ندین مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له‌ سنووری دوو گوندی پارێزگای كه‌ركووك بۆردومان كردووه‌.

ئه‌و مۆڵگانه‌ی ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ بۆردومان كراون، ده‌كه‌ونه‌ گوندی وادی شای له‌ شارۆچكه‌ی داقووق له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هه‌ر ئه‌مشه‌و چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تریشیان له‌ ده‌شته‌كانی گوندی شه‌بیجه‌ هه‌ر له‌ سنووری شارۆچكه‌ی داقووق بۆردومان كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماری كوژرانی چه‌كدارانی داعش به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌، تا ئێستا سوپای عێراق زانیاری بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.