Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:23

له‌ سه‌نگه‌سه‌ر منداڵێك له‌ گۆمێكی ئاو خنكا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌ گوندێكی شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر منداڵێك له‌نێو‌ گۆمێكی ئاودا خنكا.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک بەناوی (د. ئ. ح) ڕەگەزی نێر و تەمەن 12 ساڵ، دانیشتووی گوندی قادراوە سەر بە شاره‌دێی سەنگەسەر لەلایەن پۆلیسی شاره‌دێكه‌ بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ڕاشیگه‌یاند: بە وتەی کەسوکارەکەی منداڵەکەیان لە گۆمێکی گوندەکەیاندا کە بۆ ئاودانی برنج دروستکراوە، مەلەی کردووە و دواتر خنکاوە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەكانیش بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.