Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:50

دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دا بە دواخستنی دەنگدانی لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بۆ سبەی.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 09ـی 2023 دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدرێت، سەڵاح بامەڕنی کەمێک پێش ئێستا پێی ڕاگەیاندین: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بۆ سبەی دوابخرێت و لە یەکەم بڕگەی دانیشتنی سبەی دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایەکە دەدرێت.

لە ساڵی 2013 نێچیرڤان بارزانی، کە ئەوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو، ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی ڕادەستی حکوومەتی عێراق کرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 11 لە ڕۆژی 13ـی 03ـی 2023 پڕۆژەیاسای بنیاتنانی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراق، ژمارە 23131 پەسەند کرد.

دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتە هەولێر  و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و لە میانی سەردانەکەی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سوودانی ڕایگەیاند: ئەم تاوانە گەورەیەی کە لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆرەوە بۆ سەر هەڵەبجە ئەنجام درا لە ویژدانی عێراقییەکان و مرۆڤایەتیدا لەبیر ناکرێت، ئەرکی حکوومەتی فیدراڵی و دەوڵەتی عێراقە کە ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە قوربانییەکان جێبەجێ بکات.

لەبەرامبەردا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە پەسەندکردنی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کرد و ئاماژەی بەوە دا، "هیوادارم ئەم بڕیارەی کە دراوە ببێتە دەستپێکێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی خەڵکی هەڵەبجە."

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.