بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی (ژینا ئەمینی)، ئهكتهری ناوداری ئێرانی(هانیه تهوهسولی) دەستگیرکرا و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
هانیە تەوەسولی هونهرمهند بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی بە بۆنەی یادی کوژرانی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیركرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هونهرمهند ھانیە تەوەسولی خوشکی بچووکی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری فیلم ھۆما تەوەسولییە، براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەرە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بۆ ساڵی 2012.
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە ساڵی 2000 لە شاری سەقزی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.
لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەبیانووی باڵاپۆش نەبوون، وە بەهۆی
ئەشکەنجەدانەوە بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ڕۆژی 16-09-2022 لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لە دەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.