وەزیری دارایی ڕایگەیاند، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ی مانگی 7 و 8ـیان وه‌رنه‌گرتووه و ئێمه به مووچه‌ی مانگی (7) دەستپێدەکەین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی 8 و 9 به مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین.
ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پارەیەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و دابەشکردنی مووچە، چەند زانیارییەکی خستووەتەڕوو کە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاو کراوەتەوە.
وەزیری دارایی سەبارەت بەو پارەیەی لە بەغداوە دێت ڕایگەیاند: ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7، 8، 9، 10، 11 و 12 نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه قه‌رزه و حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجی ده‌كات.
سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی 7 و 8 وەزیری دارایی دڵنیایی دەدات و دەڵێت: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچه‌ی مانگی 7 و 8ـیان وه‌رنه‌گرتووه و ئێمه به دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی 8 و 9 به مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین.
دەشڵێت: بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووش هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئاوات شێخ جەناب هەروەها باسی لەوەش کردووە کە "ئه‌گه‌ر به‌غدا نییه‌تیان پاک به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان بێت، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه شه‌و و ڕۆژ ده‌خه‌ینه‌سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان.
وه‌زیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕێكکەوتنەکانیان لەگەڵ بەغدا ئاماژەی بەوەش دا کە "ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستووری و یاسایی كه‌وتۆته‌سه‌ر لایه‌نی هه‌رێمی کوردستان نییه، به‌ڵكوو حكوومه‌تی فیدراڵییه، چونكه هه‌رێمی کوردستان هه‌موو پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، هه‌رێمی کوردستان خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه و بەنیازن هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێمی کوردستان ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.