Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 17:19

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ موبایلیان دزی بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی‌ تۆماركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ موبایلی له‌دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن  مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه‌ دزراوه‌كاندا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران (د، د، م - م، ف، خ) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.