بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی شارەكە و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقام و ڕاكێشانی تۆڕی نوێی ئاوی خواردنەوە لە شاری زاخۆ تەواو كرا.
ئەو پرۆژەیە كەوتووەتە گەڕەكی "وەلات" و بریتییە لە شەقامێكی 20 مەتری لەگەڵ كاری كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێكی دیكە و گواستنەوەی هێڵی كارەبا و ڕاكێشانی تۆڕی نوێی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵەكانی ئەو سنوورە.
ئەو پرۆژەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانی جێبەجێ كراوە و كاریگەری زۆر باشی لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی لەسەر شەقامەكە و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەو سنوورە دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی پێشمەرگە بە درێژایی 1100 مەتر و بە پانی 25 مەتر لەگەڵ دروستكردنی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 943 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ جێبەجێ كرا.
زاخۆ.. پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقام و تۆڕی ئاوی خواردنەوە تەواو كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.