Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:19

سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی فڕه‌نسا تاوتوێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی فڕه‌نسا له‌ عێراق جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و پاراستنی مافه‌كان كرده‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فڕه‌نسا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرسى بودجه‌ى عێراق خسته‌ به‌رباس و جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى‌ هاوبه‌شى نێوانيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا ئاماژه‌يان به‌ ڕۆڵى فڕه‌نسا له‌ عێراق كرد و داكۆكييان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه‌.‌

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به ‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.