وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌و 700 ملیار دیناره بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره له عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەو 700 ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی تەمووز (مانگی حه‌وت) تەرخان دەکرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دا بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو، هەر مانگی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە كۆی گشتی بڕی 2 تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.