ئه‌مشه‌و چه‌ند گوندێكی ده‌ڤه‌ری نێروه‌رێكان له سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرا، ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان كراون ده‌ڤه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو و دووره‌ده‌ستن و ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵك به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان گونده‌كانیان جێهێشتووه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: له كاتژمێر 9:15 ئه‌مشه‌وه‌وه بۆردمانی چه‌ند گوندێكی ده‌ڤه‌ری نێروه‌رێكان له پشته‌وه چیای كوره‌ژاری له سنووری شاره‌دێی شیلادزێ ده‌ستی پێ كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به گومانی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه و ده‌نگی بۆردومانه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه هاووڵاتییان له شیلادزێ گوێبیستی ته‌قینه‌وه‌كان بوونه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مشه‌و بۆردومان كراون، ده‌ڤه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو و دووره‌ده‌ست و چیایین و ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی ئاڵۆزی و به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان، هیچ هاووڵاتییه‌كی سڤیلی تێیدا ناژی.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ختی و دووره‌ده‌ستی ناوچه‌كه، نازانرێ ئاخۆ بۆردومانه‌كان زیانی گیانی و ماددییان به‌دوای خۆیاندا هێناوه یاخود نا.
شیلادزێ / به‌شار عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.