سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه را و بۆچوونی ئه‌و وه‌رگیرابووایه و به‌گوێی بكرابووایه، هه‌رگیز جه‌نگی نێوان ئۆكڕاینا و ڕووسیا ڕووی نه‌ده‌دا و ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازیش نه‌ده‌كوژرا.
دۆناڵد تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی (ئێن بی سی) ئه‌مه‌ریكی گوتی: ده‌كرا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ردوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆكڕاینا ڕێككه‌وتنیان بكردایه، له‌به‌رامبه‌ر ڕوونه‌دانی جه‌نگ و ماڵوێرانی، ئۆكڕاینا ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له خاكه‌كه‌ی بووایه.
گوتیشی: ئۆكڕاینا ده‌یتوانی زۆر كه‌متر له‌و زه‌وییه‌ی كه ئێستا به جه‌نگ له‌ده‌ستی داوه، به ڕێككه‌وتن بیدابووایه ڕووسیا و ڕێگری كردبا له ڕوودانی شه‌ڕ و ماڵوێرانی خاك و هاووڵاتییانی.
هه‌روه‌ها گوتی: به پێدانی به‌شێكی كه‌م له خاكه‌كه‌یان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكڕاینا ده‌یانتوانی ڕێگری له ڕوودانی جه‌نگ بكه‌ن و وڵات و هاووڵاتییانیشیان ڕزگار بكه‌ن، ئه‌و كات ته‌نانه‌ت خوێنی یه‌ك سه‌ربازیش نه‌ده‌ڕژا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا گرتووه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر ئۆكڕاینا، جیهان به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌بات كه قوربانی سه‌ره‌تا و كۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌ش خودی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌یدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بباته‌وه و دووباره ببێته‌وه سه‌رۆك، ئه‌وا ده‌توانێ له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا ڕابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.