Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 19:02

له‌ هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی كاریكاتێر بۆ دژوار ئیبراهیم ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ دووسبه‌ی سێشه‌م له‌ شاری هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی كاریكاتێر بۆ هونه‌رمه‌ند دژوار ئیبراهیم بكرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی پێشانگه‌كه‌، هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێرست دژوار ئیبراهیم به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: رۆژانی سێشه‌مه‌ و چوارشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پێشانگه‌یه‌ك بۆ نمایشكردنی نوێترین به‌رهه‌مه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: پێشانگه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 7:30ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌م له‌ گراند ماجیدی مۆڵ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ و تا رۆژی دواتر (چوارشه‌م) به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌رجه‌م هونه‌ردۆست و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی پێشانگه‌كه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رهه‌مه كاریكاتێره‌كانم ببینن.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.