پارێزگارى هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی هیندستان جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە و گوتیشی، ئەو هیندییانەی لێرە کار دەکەن کەمترین گرفت و کێشەیان هەیە.
ئهمڕۆ یەکشهممه 17ـی 09ـی 2023 ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا پێشوازی له مەدان گۆپاڵ، كونسوڵی گشتیی هیندستان له هەولێر كرد.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: كونسوڵی هیندستان، سوپاسی ئهو پێشوازییه و هاوكاری و ئاسانكارییهكانی پارێزگاى هەولێرى كرد بۆ كونسوڵخانهی وڵاتهكهیان و هیوای بهردهوامیی ئهو هاوكارییانهی خواست، ههروهها ئاماژهی به پهیوهندییهكاندا و ئامادهییی خۆی بۆ پتهوكردنی زیاتری پهیوهندییهكانی نێوان ههردوولا له ههموو بوارهكاندا و هاوكاریكردنی پارێزگاى هەولێر لهو بوارانهی كه پێویسته، نیشان دا.
ڕاشیگەیاند: لەبەرامبەردا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى وڵاتەکەى لە هەولێرى پایتەخت هیوای سهركهوتنی بۆ خواست له ئهركەکانیدا و پاڵپشتی و هاوكاریی پارێزگاى هەولێری بۆ كار و چالاكییهكانی و سەرخستنى کارەکانى نیشان دا، ههروهها هیوای خواست پهیوهندییهكانی نێوان پارێزگاى هەولێر و کونسڵخانەى هیندستان له ههموو بوارهكاندا پهرهی زیاتری پێ بدرێت بهتایبهتی له بوارهكانی ئابووری و بازرگانی و كولتووری و هونەرى و ڕۆشنبیری و سوودوهرگرتن له پسپۆڕیی پزیشکى وڵاتى هیندستان.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە باسکردنی ئەو هیندییانە کە لە هەولێر پایتەخت کار دەکەن، لەمبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر جەختى کردەوە کە هەموو پاڵپشتى و ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکات، ئاماژەى بەوەش دا کە بەخۆشحاڵییەوە ئەو هیندییانەی لێرە کار دەکەن کەمترین گرفت و کێشەیان هەیە، گوتیشی: وەک حکوومەتى هەرێمی کوردستان و پارێزگاى هەولێر، خۆشحاڵین جگە لە کارکردنى هاووڵاتییانی وڵاتەکەتان لە هەولێری پایتەخت سوود لە کۆمپانیاکانى وڵاتەکەشتان وەربگرین، بۆ ئەو مەبەستەش دەرگەی ئێمە بەڕووی هەموو ئەو کۆمپانیانە کرایەوە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و کار بکەن، ئێمەش لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەین هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش بکەین.
پاشان گفتوگۆ لەبارەى بارودۆخى ناوچەکە بەگشتی کراوە و تیشک خراوەتەسەر کۆمەڵێک پرس و بابەتى دیکەى پەیوەندیدار بەهەردوولا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.