شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی یه‌كه‌م بارانبارینی وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد كه پێشبینی ده‌كرێ له سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پلەکانی گەرما ئەم ماوەیە زیاتر جێگیر دەبێت، به‌ڵام لە کۆتایی ھەفتەوە تا كۆتایی مانگ کەمێک کەشوههوا گەرم دەبێتەوە ئەوەش لە دەرئەنجامی جوولەی بەردەوامی بارستە ھەوای گەرم و شێدارە لە دەریای عەرەبییەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئەگەر ھەیە لە رۆژەکانی سەرەتای مانگی داھاتوو بەدیارینەکراوی، یەکەم بارانبارینی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ناوچەکانمان بگرێتەوە ئەوەش لە دەرئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکه لە دەریای ناوەراست کە جوولە بەو بارستە ھەوا گەرم و شێدارە ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ڕایگه‌یاندبوو كه به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كان، پێشبینی ده‌كرێ پاییز و زستانی ئه‌مساڵ پڕ له باران و به‌فر بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باران به‌ڕێژه‌یه‌كی باش ده‌بارێت و مه‌ترسی وشكه‌ساڵی نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.