Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 07:50

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی قشە پۆلس حەنا هوزی

کوردستان TV
100%


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی قشە پۆلس حەنا هوزی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری خوشك و برایانی مەسیحی بەڕێز قشە ( پۆلس حەنا هوزی ) مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو ببەخشێت و گیانی قشە پۆلس حەنا هوزی بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

بارەگای بارزانی
17ـی ئەیلوولی 2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.