Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:20

ڕێژەی گەشتیار لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا نزیكەی 13% زیادیكردووە

کوردستان TV
100%

دەستەی ئاماری ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆستات ڕایگەیاندووە: ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، ئەمیش بەهۆی ئاسایی بوونەوەی دۆخی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دوای كەمبوونەوەی كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنا .
ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەی ئەو شەوانەی گەشتیاران لە شوێنی نیشتەجێبوونی گەشتیاری لە یەكێتی ئەوروپا تیایدا ماونەتەوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو نزیكەی سەدا سێزدە زیادی كردووە. ئەوەش خراوەتەڕوو ئەم ژمارەیەی ئەمساڵ تۆماركراوە، لەسەدا سفر پۆینت نۆ زیاترە لەوەی لە نیوەی یەكەمی ساڵی دووهەزار و نۆزدە پێش سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا. 
دەستەی ئاماری ئەوروپا ڕاشیگەیاندووە، گەشتیارانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا هۆكاری ئەم بەرزبوونەوەیە بوون كە لە هاتنی ژمارەی گەشتیاران ڕوویداوە. هەروەها گەشتیارانی لە تێكڕای مانەوەیان داشكاندنی لەسەدا چل و شەشیان بۆ كراوە.
 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.