Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 14:07

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ دووكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری  كڵاشینكۆف.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی9ی2023، دوای ئەوەی لەناو سه‌یرانگای‌ دووكان دەنگی تەقە بیسترا، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ دووكان  بەدەم دەنگی تەقەكەوە ڕۆشتن‌و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتبار (ن، د، م) بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 21ی‌ چه‌ك ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.