Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 12:46

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم پێشوازی لە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/17 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆفیسۆر لیۆناردۆ جیالۆرێتی بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کرد کە ڕێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیایە.
لە دیدارەکەدا پرۆفیسۆر جیالۆرێتی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو . هەروەها ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی و میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی لە هەرێمی کوردستان کرد .
سەرۆکی حکومەت پێزانێنی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.