Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 11:55

بزانە  چی “ئایفۆن 15” لە مۆبایلەكەی پێش خۆی جیا دەكاتەوە؟

کوردستان TV
100%

شارەزایانی تەكنەلۆجیا و ملیۆنان كەس چاوەڕوانی بڵاوكردنەوەی مۆبایلە نوێیەكەی “ئایفۆن 15”ن لەم مانگەدا، ئەمەش چەند ڕۆژێك دوای ئاشكرابوونی شێوەی نوێی مۆبایلە بەناوبانگەكە.
مۆبایلە نوێیەكە زۆربەی ئەو تایبەتمەندییە هاوبەشانەی هەیە كە “ئایفۆن 14”ی پێشوو هەیبوو، بەڵام چوار تایبەتمەندی هەیە كە ساڵێك لەمەوبەر لە مۆبایلەكەدا لە ئایفۆن 14دا نەبووە.
-خێراتر بارگاوی دەكرێت ..
ئایفۆن 15 دەرچەی شەحنكردنەوەی جۆری تایپ سی لەگەڵدایە، كە هەمان دەرچەی شەحنكردنەوەیە كە لەناو مۆبایلە ئەندرۆیدەكانی وەك سامسۆنگ و هواویدا هەیە.
ئەم گۆڕانكارییە دوای ئەوە دێت كە یەكێتیی ئەورووپا یاسایەكی دەركرد كە هەموو مۆبایل و ئامێرەكانی دیكە كە لە ئەوروپا دەفرۆشرێن، تا كۆتایی ساڵی 2024  دەبێ دەرچەی شەحنكردنەوەی USB Type-Cیان بۆ دابنرێت.
شەحنەكانی USB-C سوودی خێرایی پێشكەش دەكەن، پەیوەستكەرەكانی USB-C دەتوانن مۆبایلەكەت زۆر خێراتر لە كێبڵی ئاسایی ئەپڵ شەحن بكەنەوە، لە هەمان كاتدا هەمان بڕی ڤۆڵتیە بەكاردەهێنن.
- زووم ئین..
بەپێی ماڵپەڕی كۆمپانیاكە، “iPhone 15” بەهێزترین توانای زوومكردن تا ئێستا بە بەراورد بە هەر مۆبایلێكی زیرەكی پێشووی كۆمپانیای ئەپڵ دابین دەكات.
ئایفۆن 15 پرۆ ماكس خاوەنی كامێرای تەلەفۆتۆیە كە تا 5 هێندە زووم دەكات، كە درێژترین زوومی بیناییە لە هەموو كامێرایەكی ئایفۆن.
ئایفۆن 15 هەست بە دەركەوتنی كەسێك (یان ئاژەڵێكی ماڵی) لە دیمەنی كامێراكەی دەكات و دەتوانێ بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی زانیاری قووڵ لەبارەی وێنەكە بگرێت، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات دوای ماوەیەك وێنەكانت بكەیتە پۆرترێت. وێنەی ئاسایی لەسەر ئایفۆن 15 دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ وێنەی پۆرترێت ستایل بە بەكارهێنانی ئەپی Photos.
-دوگمەی كردار ..
دوگمەی نوێی “Action Button” جێگرەوەی دوگمەی “Silent Mode” ی لای مۆبایلەكە گرتووە، لەسەر ئایفۆن بەكارهێنەر دەتوانێت خۆی ئەركی ئەم دوگمەیە هەڵبژێرێت و سوودەكەی دیاری بكات.پێشتر ئەم دوگمەیە تەنها بۆ دانانی مۆبایلەكە بووە لە دۆخی “بێدەنگ”دا.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.