بەگوێرەی ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نوێكردنەوەی ژمارەی ئەو كەسانەدا بە پشتبەستن بە مانگی سووری لیبیا ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە شاری دێرنە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 هەزار و 300 كەس بەرزبووەتەوە.
نووسینگەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباری مرۆیی كە هەروەها لەسەر بنەمای ئامارەكانی مانگی سووری لیبیا ڕایگەیاندووە ، هێشتا 10 هەزار و 100 كەسی دیكە لەو شارە زیانلێكەوتووەدا بێسەروشوێنن.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسانەی بەهۆی لافاو لە شوێنەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا لە دەرەوەی شاری دێرنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 170 كەس.
لە ڕاپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە، پێشبینی دەكرێت ئەم ژمارانە بەرزببنەوە، لەكاتێكدا تیمەكانی گەڕان و فریاگوزاری بە پەرۆشەوە كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان.
ژمارەی ئەو كەسانەی لە لافاوەكەی لیبیا گیانیان لەدەستداوە 11 هەزار كەسی تێپەڕاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.