Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 13:18

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دروستبوونی لافاو لە مانگەکانی داهاتوودا دەکات

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی 10 و مانگەکانی 11 و 12 ئەگەر دروستبوونی چەند حاڵەتێکی بەهێزی لافاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا هەیە.

ئەمڕۆ شەممە 16ـی 09ـی 2023 سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژێکی کۆتایی مانگی 10 و بە تایبەت مانگەکانی ( 11 و 12) ئەگەری چەند حاڵەتێکی لافاو هەیە ( کە هەندێکیان ئەگەر هەیە بەهێزبن) لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دەوروبەری و نیمچەدورگەی عەرەب.

ڕاشیگەیاند: ئەگەرێکی زۆریش هەیە لە مانگەکانی وەرزی بەهاری 2024 چەند جارێک لافاو ئەو ناوچانه بگرێتەوە کە پێشتر باسکراون.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆشداریش دەدات و دەڵێت پێویستە هەر لە ئێستاوه ئامادەکاری جیددی و باش بکرێت بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە پێشتر ڕێڕەوی چەم و ڕووبارەکان یان دۆڵەکان بوون و ئێستا کراون بە ناوچەی نیشتەجێبوون بۆ ڕێگرتن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.