Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 12:14

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت: سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق گرنگە

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق گرنگە.

ئەمڕۆ شەممە 16ـی 09ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

ستیڤن هیچنس ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لە تۆڕی (X) بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند: لەگەڵ هاوڕێم مەسرور بارزانی، لەبارەی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا گفتگۆمان کرد.

لە پەیامەکەی ئەوەشی خستەڕوو کە "سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق گرنگە،  شانشینى یەکگرتوو هیوادارە بەمزووانە بڕیارێک ببینێت."

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختیشی کردەوە کە "هەموو فەرمانبەرانی حکوومەت لە عێراق و هەرێمی کوەدستان شایەنی ئەوەن لە کۆتایی هەموو مانگێکدا مووچە وەربگرن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.