Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 12:44

شارەزایەکی کەشناسی: کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

بارودۆخی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی
کوردستان TV
100%

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەم هەفتەیە خستووەتەڕوو و  ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە کۆتایی هەفتە داوە.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بارەی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند: بە درێژایی ئەم ھەفتەیە، کەشوھەوا بەردەوام سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و ھەوا وشک دەبێت.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما کە لەم ماوەیەدا زیاتر ڕووی لە نزمبوونەوە کردووە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە نابینێت.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایی با زیاتر لەسەرخۆ دەبێت و لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاویە سنورییەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەڕۆژانی 19، 20 و 21 ئەگەری چالاکبوونی بای باکوری ڕۆژھەڵات دەبێت بە خێرایی 15- 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە کە بەگشتی لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەوە 21ـی مانگ بۆ سەرەتای ھەفتەی ئاییندە 24ـی مانگ ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تاوەکو 4 بەراورد بە ئەم ماوەیە دەبێت و کەمێک کەش گەرم دەکاتەوە.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.