Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 13:12

ژمارەی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری کرا

کوردستان TV
100%

ژمارەی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە بە ژمارە 197 دیاری کرا.

ئەمڕۆ شەممە 16ـی 09ـی 2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ ژمارەى هاوپەیمانییەتی، پارت و کاندیدەکان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد.

ژمارەی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە بە ژمارە 197 دیاری کرا.

ژمارەی بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک 30 بەربژێر، لە نەینەوا 52 بەربژێر، لە دیالە 14 بەربژێر و لە بەغدا بەربژێرێکی هەیە.

بڕیارە ڕۆژی 18ـی 12ـی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداریی 39  هاوپەیمانییەتی، 29 پارت و 66 بەربژێر بەڕێوە بچێت.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت و 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام هەڵبژاردنەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام نادرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.