بۆ تاوتوێكردنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ، بڕیاریدا میوانداری حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت بكات.
محەمەد نووری، ئەندامی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریداوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا میوانداری حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، بۆ پێداچوونەوە بە گرنگترین بابەتە تایبەتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەروەها بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەناردەكردن و داهاتی نەوت و ڕادەستكردنی بە حكومەتی فیدراڵی.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: لیژنەی دارایی پەرلەمان لە میانی میواندارییەكەدا باس لە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەكات.
شانی باسە دوێنێ هەینی، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ،تەواوبوونی پشكنینی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە هێڵەكە لە رووی تەكنیكییەوە بەم زووانە بۆ كارپێكردن ئامادە دەبێت.بەڵام هیچ وادەیەكی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت ئاشكرا نەكرد.
لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری دوو وەزیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.