Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 11:56

بە سەرپەرشتی تیمی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی ئیتاڵیا دوو خولی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە کۆتاییان هات

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، لە بنکەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی، بە سەرپەرشتی تیمی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، دوو خولی مەشق و راهێنان بۆ بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوای11ی پیادە کۆتاییهات.

خولەکان بریتیی بوون لە خولی تەبابە و خولی دانانی بازگەکان، کە تیایدا بەشێک لە پێشمەرگەکانی بارەگای لیوای 11ی پیادە و فەوجەکانی 1 و 2 و 3ی لیواکە بەشداربوون، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوون.

تیمی مەشق و راهێنانی هێزەکانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیماناندا لە هەرێمی کوردستان، مەشق و راهێنانیان بە بەشداربووانی هەردووک خولەکە دەکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.