Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 12:25

تۆمەتبارێك كه‌ بەناوی هاوسەرگیرییەوە ئافره‌تێكی هەڵخەڵەتاندبوو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیركرا .
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 16ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌. دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵیان لێكراوەو پارەیان لێسەندراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،لەئێستادا تۆمەتبار ( ر،أ،م لەدایكبووی 1995 ) بەبڕیاری  دادوەروبەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە كە بەشێوەی جۆراوجۆر فێڵی لەچەند كەسێك كردووەو بەناوی هاوسەرگیریشەوە ئافره‌تێكی هەڵخەڵەتاندووەو پارەی لێوەرگرتووە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.