Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 13:12

پرۆگرامەکانی ئابووری لە قۆناغی ئامادەیی بەشی خوێندنی وێژەیی گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت

کوردستان TV
100%


 لە دیوانی وەزارەتی په‌روه‌رده‌، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامەکان، پێشوازی لە لیژنەی پارێزگاکان بۆ پێداچوونەوە و گۆڕانکاریی لەپرۆگرامی ئابووری قۆناغی ئامادەیی وێژەیی، پۆلەکانی( 10 و 11 و 12) کرد .
دواتر بریاردرا بۆ ساڵی ئاییندە لە هەموو پۆلەکانی قۆناغی ئامادەیی کتێبی نوێی ئابووری بۆ ناوەندەکانی خوێندن فەراهەم بکرێت کە گۆڕانکاریی ڕیشەیی تێدا دەکرێت لەڕووی ناوەڕۆک و دیزاینەوە.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لیژنەی پێداچوونەوە بە پرۆگرامی ئابووری قۆناغی ئامادەیی و کارەکانیان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.