لە دیوانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بەئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، فەرماندەی هێزەکانی پشتیووانی یەک، نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی(80٫70)ی هێزی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان و شاندێکی ڕاوێژکاران لەهەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە و فەرماندەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، خێراکردنی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بە پێی پلانی ستراتیژی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان خرایە بەرباس، هاوکات گفتوگۆ کرا لەسەر پشتگیریکردن لە سەرجەم یەکە سەربازییەکان و هەماهەنگی کردن لە نێوان فیرقەکان و خێراکردن لە پڕکردنەوەی میلاکیان و گواستنەوەی راژەی ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی کە بۆ پڕکردنەوەی میلاکی بەش و هۆبە و یەکە مەیدانییەکانی فرقەکان داندراون.
لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە، لە چارەسەر کردنی کێشە و کەمو کوڕییەکان و پشتیوانیکردن لە فەرماندەیی هەردوو فرقەی پیادە، لەپێناو کارا بوون و بەگەڕخستنی تەواوی تواناکان لەناو یەکەکاندا.
سەرۆکی ئەرکان تیشکی خستە سەر پلانی وەزارەت بۆ قۆناغی ئێستای هێزی پێشمەرگەو هەڵگرتنی ئەرک و بەرپرسیارییەتی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانە ستراتیژییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دووپاتکردەوە و رایگەیاند:'' پڕۆژە یاسای چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پرۆژەیەکی نیشتیمانییە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئامانجی بنیادنانی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی پابەند بە دیسپلینە سەربازییەکانە، هاوکات سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبن لەهەنگاوەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەو یەکگرتنەوەی تەواوی هێزە جیاوازەکان لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
کۆبوونەوە بە سەرنج وبیروڕا گۆرینەوە لەسەر شێوازو میکانیزمی گونجاو بۆ یەکخستنەوەی ژمارەیەک لەهێزە جیاوازەکان و گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بە کۆتا هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.