Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:19

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: لەگەڵ بەغدا  لەسەر کاریی پێکەوەیی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سەردانی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی بەغدا بڵاو کردەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو.

لە ڕۆژانی 12 و 13ـی ئەم مانگە، ئەلیزابێس ڕۆزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵپشتیی دارایی تیرۆر و تاوانە داراییەکان سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرپرسانی بانکی ناوەندیی عێراق و بانکی بازرگانی عێراق، یەکەی هەواڵگری دارایی عێراق و نوێنەرانی کەرتی بانکی تایبەتی عێراق کۆبووەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سەردانەکە بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت "هەردوولا پابەندیی خۆیان لەسەر بەردەوام بوون لە کارکردنی پێکەوەیی و هەنگاوی ئەرێنی بۆ چاکسازیی بەردەوام کە عێراق بۆ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەرەوپێش دەبات، دەبێتە هۆکارێک بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری، خۆدزینەوە لە سزاکان، پاڵپشتی دارایی تیرۆریستان و چالاکییە نایاساییەکانی دیکە، ئەمەش بە هەستکردن بە دەرفەت و ئاڵنگارییەکان بۆ زیاتر بەرەپێشبردنی کەرتی دارایی عێراق."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.