Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:28

به‌ ڕووداوی هاتوچۆ چوار سه‌ربازی سوپای عێراق گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆچكه‌ی سامه‌ڕا له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، چوار سه‌ربازی سوپای عێراق گیانیان له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌، ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای عێراق گڕی گرتووه‌ و هه‌رچوار سه‌بازه‌كه‌ی فه‌وجی یه‌كی لیوای پیاده‌ی سوپای عێراق سوتاون و ئه‌وه‌ی تریشیان به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ هه‌رچوار ته‌رمی سه‌ربازه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كراون و برینداره‌كه‌ش به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.