Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 07:58

له‌ پێنجوێن هاووڵاتییه‌ك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌ك له‌ گوندێكی شارۆچكه‌ی پێنجوێن مینێك له‌ژێر پێیدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین له‌ سلێمانی ڕایگه‌یاند: سەرلەبه‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 7:00 لە گوندی ھۆشیاری سەر بە شاره‌دێی ناڵپارێزی شارۆچكه‌ی پێنجوێن، هاووڵاتییه‌ك بە ھۆی تەقینەوەی مینێک له‌ژێر پێیدا گیانی لەدەست دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ ناوی (میقداد قادر حه‌سه‌ن)ـه‌ و دانیشتووی خودی گونده‌كه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.