به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كان له هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تۆز و خۆڵاوی ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا بە شێوەیەکى گشتى، تۆزه‌كه لە باکورى هەرێم کەمێک زیاتر دەبێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش بە گشتى نزیکەی 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م، بەڵام لە هەندێک ناوچە بە جێگیرى دەمێنێنەوە.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، به‌ڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 34 پلەى سیلیزى
دهۆک: 33 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.