سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت هه‌ر به به‌رزبوونه‌وه ده‌ستی پێ كرد و به‌شێوه‌یه‌ك كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 94 دۆلاریشی تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕكان هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 46 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به‌ڕێژه‌ی 0.5% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 94.16 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به‌ڕێژه‌ی 0.6% نرخی هاته‌سه‌ر و ئێستا به 90.74 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
گه‌یشتنی نرخی نه‌وت به‌م ئاسته‌ی ئێستا یه‌كه‌مجاره ڕوو ده‌دات له دوای مانگی 11ی ساڵی پاره‌وه و شاره‌زایانیش پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت هێشتا ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.