له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، جه‌خت له دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم كرایه‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە شاری بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.