Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 06:20

عومڕه‌كارێكی هه‌ولێر له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م عومڕه‌كارێكی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ له‌ ئاسمانی شاری به‌غدا گیانی له‌ده‌ست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ئافرەتێکی عومڕەکاری شاری ھەولێر بەناوی (بەھیە عومەر محەمەد) تەمەن 81 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی بەهاری نوێ، بەھۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییه‌وه‌ لە کاتی فڕینی فرۆکەکەیان و لەسەر ئاسمانی شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.

ڕووداوەكه‌ بووه‌ ھۆی نیشتنەوەی ناچاری فرۆکەکە لە فرۆکەخانەی بەغدا، لە ئێستادا تەرمی کۆچکردوو لە بەغدایە و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە سه‌ر به‌ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبێت كرد و داواشی له‌ خوای گه‌وره‌ كرد گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی خۆی شاد بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.