Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 05:43

كۆیه‌.. 10 حاڵه‌تی نوێی كۆلێرا تۆمار كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی كۆلێرا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه‌ تۆمار كرا و یه‌كێك له‌ تووشبووه‌كانیش منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵانه‌.

هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10 حاڵه‌تی كۆلێرا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه‌ تۆمار كرا.

ڕاشیگه‌یاند: 8 له‌ تووشبووه‌كان دانیشتووی شاره‌دێی ته‌قته‌قن و دووانه‌كه‌ی تریش خه‌ڵكی كۆیه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ یه‌كێك له‌ تووشبووه‌كانی ئه‌مڕۆ منداڵێكه‌ و ته‌مه‌نی ته‌نیا 5 ساڵه‌.

هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان باری ته‌ندروستییان جێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.

كۆیه‌ / كانیاو حه‌كیم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.