ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە شاری بەغدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.
لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.