سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق داوای كرد مافی خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاووڵاتییانی عێراقی پارێزراو بێت و تێكه‌ڵ به بابه‌تی سیاسی نه‌كرێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی له سه‌ردانه‌كه‌شی چارەسەركردنی یه‌كجاری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسه‌كانی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و شایستە داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: لە درێژەی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەڕێزان خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، داوام کرد هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پاڵپشتی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێم بن و مافەکانیان وەک هاووڵاتییانی دیکەی عێراق پێ بدرێت و پارێزراو بێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها داوام كرد مافەکانی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە بابەتی سیاسی نەکرێت و پاڵپشتی رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بن.
له سه‌ردانه‌كه‌دا تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یاوه‌ری مەسرور بارزانین كه پێكھاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم.
بڕیاریشە كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی و شاندە باڵاكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سەركردەكانی دیكەی عێراق تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.