Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 06:45

مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ چ داوایه‌كی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كردووه‌؟

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ داوای له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كردووه‌ پاڵپشتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بابه‌تی مووچه‌ تێكه‌ڵی هیچ پرسێكی دیكه‌ نه‌كرێت.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند" داوام لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد پاڵپشتی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن و مافی مووچەخۆرەکانی هەرێم تێکەڵی هیچ پرسێکی دیکە نەکرێت.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەم شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ چارەسەركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌ به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسه‌كانی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و شایستە داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای بودجه‌دا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یاوه‌ری‌ مەسرور بارزانین كه‌ پێكھاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم.

شانده‌كه‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م‌ ده‌ستی به‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كردووه‌ و تا ئێستا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عه‌بدوڵه‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت له‌ كاتێكی تری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیبووی: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیران و سەركردەكانی دیكەی عێراق بۆ داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.