Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:08

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێ كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان گه‌یشته‌ شاری به‌غدا بە ئامانجی چارەسەركردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان.

شاندەكەی ھەرێمی كوردستان جگه‌ له‌ مەسرور بارزانی، ھەروەھا پێكھاتووە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم.

شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كردووه‌ و تا ئێستا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عه‌بدوڵه‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت له‌ كاتێكی تری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویتەر) له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ نووسیبووی: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیران و سەركردەكانی دیكەی عێراق بۆ داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان.

وابڕیاریشە شاندە باڵاكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ سەركردەكانی دیكەی عێراق بۆ هەمان مەبەست ئه‌نجام بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.