ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دوادەخات كە بڕیاربوو تیایدا دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات .
پێشتر ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندبوو كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات و دەبێتە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق .
شایانی باسە كارنامەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەش بڕگەی لە خۆگرتووە، لەوانە دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە .
دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ رۆژی دووشەممە دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.