Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:37

تۆمەتبارێکی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب کە لە لایەن دادگای بابلەوە داواکرابوو ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی عه‌ره‌ب راگه‌یاندرا.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 14ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كاریی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پارێزگای بابله‌وه‌ داواكراو بوو.
پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بابله‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان، كه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 295 داواكراو بوو، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كارییه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ق، د) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.