فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، بڕێک پارەى گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری رایدهگهێنێت، بڕەپارەیەکی دیکە بۆ جووتیاران وەکوو شایستە داراییەکانیان، خرایە سەر هەژمارى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی؛ دابەشبوونی شایستە داراییەکەش بەم شێوەیەیە: بۆ جووتیارانی پارێزگاى هەولێر، 32 ملیار دینار، بۆ جووتیارانی سلێمانی، 50 ملیار دینار، بۆ جووتیارانی پارێزگاى دهۆک، 25 ملیار دینار.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، "بڕەپارەکە خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دواى تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، بە پێی ڕۆژى ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، دابەش دەکرێت."
دهست به دابهشكردنی شایسته داراییهكانی جووتیاران دهكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.